ترەمپ بێهیوا بوو لە ناتۆ
لەگەڵ ژاپۆن و ئوسترالیا و کۆریای باشور ئامادەنین بەشداری ئۆپراسیۆنەكانی سەر ئێران بكەن
964+
فەرهاد حەسەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا راگەیاند، زۆربەی هاوپەیمانەكانیان لە ناتۆ ئامادەنین بەشداری ئۆپراسیۆنەكانی سەر ئێران بكەن و ئەوان هیچیان بۆ ناکەن، بەتایبەتی لە کاتی پێویستیدا، دەشڵێت، ” بەهۆی ئەوەی کە سەرکەوتنەی بەدەستهێناوە، چیتر پێویستمان بە هاوکاری وڵاتانی ناتۆ و ژاپۆن، ئوسترالیا، یان کۆریای باشور نیە”.
ترەمپ ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی ” Truth” بڵاویكردەوە، زۆربەی “هاوپەیمانەکانمان” لە ناتۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانیان ئاگادارکردوەتەوە کە نایانەوێت تێوەبگلێن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان دژی ئێران؛ ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی هەموو وڵاتان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەوان دەیکەن، دەشڵێت “نابێت بە هیچ شێوە و شێوازێک ڕێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، من بەم هەڵوێستەیان سەرسام نیم، چونکە هەمیشە ناتۆم بە “شەقامێکی یەک ئاڕاستە” داناوە، کە تێیدا ساڵانە سەدان ملیار دۆلار خەرج دەکەین بۆ پاراستنی هەمان ئەو وڵاتانە ئێمە دەیانپارێزین، بەڵام ئەوان هیچمان بۆ ناکەن، بەتایبەتی لە کاتی پێویستیدا.
ترەمپ دەڵێت “خۆشبەختانە، ئێمە سوپای ئێرانمان تێکشکاندووە، هێزی دەریایی ئاسمانییشیان نەماوە، دژە فڕۆکە و رادارەکانیان نەماوە و رەنگە لە هەمووی گرنگتر، سەرکردەکانیان لە هەمو ئاستەکاندا نەماون، تاوەکو جارێکی تر هەڕەشە لە ئێمە، هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان جیهان نەکەنەوە”.
دووپاتیشیکردووەتەوە، کە چیتر پێویستیان بە هاوکاری وڵاتانی ناتۆ نییە و هەرگیز پێویستیشیان پێیان نەبوە، بە هەمان شێوە بۆ ژاپۆن، ئوسترالیا، یان کۆریای باشور.