نوێنەری سەرۆکی ئەمریکایە

ئەمڕۆ ویتکۆف ئیفادەی خۆی پێشکەش بە گرووپێکی کۆنگرێس دەکات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەبارەت بە شەڕی ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف وتەی خۆی (ئیفادە) پێشکەش بە گرووپێکی بچووکی ئەندامانی کۆماری و دیموکراتی لە کۆنگرێسی ئەمریکا بکات.

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە، بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەنیازە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنێکی داخراودا لەگەڵ گرووپێکی بچووک لە سیناتۆرە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران وتەی خۆی پێشکەش بکات و روونکردنەوە بدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، جۆنی ئێرنست، سیناتۆری کۆمارییەکان، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی لە کۆمیتەی خزمەتگوزاری هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیران، کۆبوونەوەکەى رێکخستووە.

18 رۆژە ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ ئێران دەکەن و هێشتا هیچ ئاسۆیەکی روونیش نییە بۆ وەستان و یەکلابوونەوەی شەڕەکە، لە بەشێکی ناوەندی سیاسی و میدیایی ئەمریکا، رەخنە لە سەرۆکی ئەمریکا دەگیرێت بەوەی شەڕی ئیسرائیلی بەرامبەر ئێران کردووە بە شەڕی ئەمریکا و کەوتووەتە ژێر کاریگەریی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆ.

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت