عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران - وێنە؛ تەسنیم
"دوایین پەیوەندیم پێش هێرشەکەی سەر ئێران بوو"
عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت
964+
شۆڕش قادری
وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە لە کاتی شەڕدا هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دابێت.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین پۆستی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “دوایین پەیوەندیم لەگەڵ ویکتۆف، پێش بڕیاری خاوەن کارەکەی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ کوشتی دیپلۆماسی لەگەڵ هێرشێکی دیکەی نایاسایی بۆ سەری ئێران بوو”.
“هەر دەنگۆ و بانگەشەیەک پێچەوانەی ئەمە، رەنگە تەنیا بۆ چەواشەکردنی بازرگانانی نەوت و رای گشتی بێت”، عەباس عێراقچی وادەڵێت.
ئەم قسەیەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، عێراقچی نامەی بۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و داوای راگرتنی شەڕی کردووە.