ئاڵای حزبوڵای عێراق
هەڕەشەی لە کوردستانیش دەکرد
فەرماندەیەکی دیاری حزبوڵای عێراق کوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حزبوڵای عێراق رایگەیاند، ئەبوعەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانیان کوژرا.
ئەمینداری حزبوڵای عێراق ئەبوحوسێن حمێداوی ئەمشەو دووشەممە 16.3.2026 رایگەیاند، ئەبوعەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانیان کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
هەروەها رایانگەیاند، ئەبوموجاهید عەساف شوێنی ئەبوعەلی دەگرێتەوە لە بەرپرسی ئاسایشی حزبوڵا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە راگەیاندراوی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا هاتووە، پێدەچێت ئەبوعەلی عەسکەری بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییەی ئەم ئێوارەیە کرایە سەر بازگەیەکی حەشدی شەعبی لە قائیم، کوژرابێت.
ئەبوعەلی عەسکەری پێشتر لە راگەیاندراو و وتەکانیدا چەندین جار هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە تایبەتی لە پرسی رێگەدان بە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەگەری هێرشکردنیان بۆ سەر ئێران لەو شەڕەی ئێستا هەیە.