زیانی گیانی نەبوو

تەنێک لە گەڕەکێکی هەولێر کەوتە خوارەوە و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند

964+

عەبدولعەزیز خالند

ئەم ئێوارەیە دوای بەربانگ، دەنگێکی گەورە لە گەڕەکی ئازادی لە هەولێر بیسترا و دەرکەوت تەنێک، کە پێدەچێت پارچە درۆنی تێکشکاو بێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر و نزیک شوێنی کاروکاسبی هاوڵاتیان کەوتەوە خوارەوە.

شایەتحاڵێک بۆ 964 قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان خەریکی کاری خۆیان بوون، لەناکاو دەنگێکی بەهێزیان گوێ لێبوو.

وتیشی، بەرد و دەنگی بەهێز بووە هۆی شکاندنی جامخانەی دوکانەکانیان و هەروەها زیانی بە شووشەی چەند ئۆتۆمبێلێکیش گەیاندووە، بەڵام باش بوو زیانی گیانی نەبوو.

964 بەهۆی پابەندبوون بە رێنمایی دەزگا ئەمنییەکان، شوێنی کەوتنی تەنەکە بڵاوناکاتەوە، کە ئاگریشی لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

درۆنێک لە دۆڵی ئالانە کەوتە خوارەوە

درۆنێک لە دۆڵی ئالانە کەوتە خوارەوە