لە هەرێمى کوردستان

دێرەلوک 128 ملیمەترى لێ باریوە؛ بڕى بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردوو

964+

وریا فەتاح

کەشناسى هەرێم، بڕی بارانبارینى 24 کاتژمێرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە بارانێکى سەرتاسەرى، هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، بەڵام ناحیەى دێرەلۆک لە پارێزگاى دهۆک، بە بارینى 128 ملیمەتر، پێشەنگى گرتووە.

ئەمەی خوارەوە 5 زۆرترین بڕی بارانبارینە لەسەر ئاستی سەرجەم ناوچەکان:

1.  ناحیەی دێرەلوک (پارێزگای دهۆک): 128 ملم

2.  هەردوو ناوچەی بارزان و مێرگەسوور (پارێزگای هەولێر): 121 ملم

3.  ناحیەی شیلادزێ (پارێزگای دهۆک): 94 ملم

4.  هەردوو ناوچەی بجیل و باتوفە (پارێزگای دهۆک): 90 ملم

5.  ناوچەی یاخسەمەر (پارێزگای سلێمانی): 80.4 ملم

دێرەلوک 128 ملیمەترى لێ باریوە؛ بڕى بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردوو