38 ساڵ لەمەوبەر

کەنیسەی ماری یوسف یادی هەڵەبجە بەرز رادەگرێت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمڕۆ 16ی ئازار، 38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت. لەکاتێکدا شارەکە و تەواوی کوردستان لە ماتەمدایە، پێکهاتە ئایینییەکانیش بەشداری خەمەکە دەکەن و لە کەنیسەی “ماری یوسف” بە شکۆوە یادی قوربانیان بەرز راگیرا.

رەمزی بەرواری، کەسایەتی مەسیحی بە 964ـى وت،”ئێمە بە شکۆوە یادی هەڵەبجەمان کردەوە، داواکاریشمان لە حکومەتی ناوەندی ئەوەیە کە چیتر کات بەفیڕۆ نەدات و بە کردەیی قەرەبووی خەڵکی مەزڵومی هەڵەبجە بکاتەوە.”

ئەم داواکارییە لەکاتێکدایە کە دوای 38 ساڵ، هێشتا ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگیرێت کە جگە لە ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا، هەنگاوێکی گەورەی بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە نەناوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"با لە یادی هەڵەبجەدا رێستۆرانتەکان گۆشت لێنەنێن"