جلی کوردی بووەتە موی سەری محەمەد خانی

“با لە یادی هەڵەبجەدا رێستۆرانتەکان گۆشت لێنەنێن”


دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

محەمەد خانی مامۆستای زانکۆ و پیاوە قسە شیرینەکەی ناو خەڵک و سۆشیال میدیا پێچەوانەی هەمووان بۆ یادی هەڵەبجە دەڵێت، واز لە کولانەوەی برینەکەیان بێنن و لەبری لەو رۆژەدا با رێستۆرانتەکان گۆشت لێنەنێن و گوڵ ببەخشینەوە و لەناو دڵمانەوە بەرەو جیهانی بەرین.

ئەم قسانەی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی نێوان پەیامنێری 964 و محەمەد خانی بوو، جگە لەوەش باسی لەوەکرد جەژنی نەورۆز و رەمەزان قەلەقی ناوێت و دەتوانن هەردووکی بکەن و گرنگی بە حەڵاڵ و حەرامەکەش بدەن.

لەنێوانی ئەم پرسیار و باسە جدیانە پرسیارمان دەربارەی جلە کوردیەکانی کرد کە بەردەوام دەیپۆشێت، بەڵام وتی، جلی کوردی وەکی موی سەرمە و هەمیشە پێمەوەیە جار جارێ لایدەبەم ئەگەر گەشتێک بکەم.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح