سەرۆکی نوێی شارەوانی:

رێکارەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کەلار خێراتر دەکرێت

964+

میلاد جەلال – کەلار

لە کەلار رێکارەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی خێراتر دەکرێت و سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت، چارەسەری هەموو ئەو گرفتانە دەکەین کە لەبەردەم دابینکردن  و دابەشکردنی زەوی دروست بووە.

سامان رەحیم، کە ئەمڕۆ یەکشەممە وەکو سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار دەستبەکاربوو، مژدەی دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران دا و  وتیشی “ھەر لەگەڵ دەستبەکاربونمان بەدواداچونم کردووە بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە کەلار، کاری جدی دەکەین بۆ خێراکردنی کارەکانی”.

روپێویکردنی زەوی جوتیاران و قەرەبوکردنەوەیان دابەشکردنی زەوی لەکەلار دواخستووە، کشتوکاڵی گەرمیان پێشتر رایانگەیاند بوو لیژنەکانیان گرفتی کەمی ئۆتۆمبێل و نەبونی بودجەی پێویست ھەیە بۆیە کارەکانی قەرەبوکردنەوەی جوتیاران بەخاوی بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی شارەوانی دەڵێت “لەم ھەفتەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەکەین، ئەو پێداویستیانەی ھەیانە بۆیان دابین دەکەین لە ئۆتۆمبێل و بودجە بۆ ئەوەی کارەکانیان خێراتر بکەن و بەزوویی زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

وردبینیکردن لە فۆرمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەست...

وردبینیکردن لە فۆرمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستیپێکرد