لەسەر داوکاری بووە

وەزارەتی دارایی پێنج ئەمبوڵانس بۆ هەڵەبجە دەکڕێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەم بەیانی یەکشەممەیە تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، لەلایەو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەزامەندی نیشاندرا بە کڕینی پێنج ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس بۆ ڕایی کردنی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە.

کڕینەکە دوای داواکاری ئەوان بووە و بڕی 435 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی کڕینی ئەمبوڵانسەکان ئەمەی نوسیووە؛

پێنج ئوتومبێلی ئەمبولانس بۆ تەندرووستی هەڵەبجە دەكڕین
پاش ئەوەی سكاڵای نادادی بەرامبەر شارەكەمان
گەیاندە وەزارەتی دارایی
سوپاسی بەرێزان وەزیری دارایی و بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی دەكەین پێویستی هەڵەبجەیان بە هەند وەرگرت و دڵسۆزانە رەزامەندیان نواند بە كڕینی پێنج ئەمبولانسی نوێ بۆ تەندرووستی شارەكەمان.
سوپاس دووبارە

هەڵەبجە ئاوەدان