کێبڵەکانی ئینتەرنێت مەترسییان لەسەرە

تێچووی شەڕ کەم دەکەنەوە و درۆنێک بە سێ دۆلار دەخەنە خوارەوە

964+

توانا نەقی

شەڕ بەردەوامە و پێی نایە هەفتەی سێیەم و تادێت پێشهاتی نوێ دێتە پێشەوە، ئەمریکا دەیەوێت تێچووی شەڕ کەم بکاتەوە و ئێرانێش هەڕەشەی بڕینی کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە ژێر دەریا دەکات.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، تا ئێستا ناتوانرێت بڵێی کێ براوەیە بەڵام ئێران زەبری کوشندەی بەرکەوتووە و ئەویش زەربەی خۆی لە ئیسرائیل داوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمریکا دەیەوێت تێچووی هێرشەکانی کەمبکاتەوە و بۆیە بە چەکێکی لیزەری دەتوانێت بە سێ دۆلار و نیو درۆنێکی سێ دەفتەری ئێران بخاتە خوارەوە.

سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران وتی، ئێران ئێستا هەڕەشەی بڕین و تەقاندنەوەی کێبڵەکانی ئینتەرنێت دەکات کە لەژێر گەرووی هورمزن و بەوەش چەندین وڵات کێشەی ئینتەرنێتیان بۆ دروست دەبێت.

"سەعاتی سفر" جێڕاڵف فۆرد کەشتییە زەبەلاحەکەی ئەمریکا و هاوڕێکانی