چوارڕیانى سۆفى فەرەج
هەولێرى نوێ؛ دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو شەقامێک خۆیان عەدم کرد
964+
وریا فەتاح
لە چوارڕیانی سۆفی فەرەج لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆی بەهێزیی پێکدادانەکەوە، ئۆتۆمبێلەکان زیانێکی زۆری ماددییان بەرکەوتووە.
شایەتحاڵێک کە ڤیدیۆی ساتی دوای رووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی 964 ناردووە، باس لەوە دەکات کە قەبارەی رووداوەکە هێندە سەخت بووە، ئۆتۆمبێلەکان “خۆیان عەدم کردووە” و تێکشکاون.
بە وتەی ئەو شایەتحاڵە، هۆکاری سەرەکیی دووبارەبوونەوەی رووداوەکان لەو شوێنەدا دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێماکانی هاتوچۆ (ترافیک لایت) و نەبوونی مەفرەزەی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ رێکخستنی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان.
ئەو هاوڵاتییە گلەیی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت: “بەهۆی ئەم کەموکوڕییەوە، کەم رۆژ هەیە لەم چوارڕیانەدا رووداوێکی هاتوچۆ روونەدات و مەترسی لەسەر گیان و ماڵی شۆفێران دروست نەبێت.”