روونکردنەوەیەک درا

سبەی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، سبەی لە دەروازەکە هاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی دەکرێتەوە و ئاسایی دەبێتەوە.

دەروازەکە ئەمڕۆ شەممە 14.3.2026  بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە سبەی یەکشەممە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی، لە رووی هاتۆچۆی گەشتیاری و جموجولی بازرگانییەوە دەکرێتەوە و وەکوو جاران ئاسایی دەبێتەوە”.

بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە سەرەتای ئەم مانگە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران وەستا، بە تایبەتی لە دیوی ئێرانەوە.

شەڕ دەروازەی حاجی ئۆمەرانی داخست و جموجۆڵی بازرگانی را...

شەڕ دەروازەی حاجی ئۆمەرانی داخست و جموجۆڵی بازرگانی راگیرا