به‌غدا
شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیانی به‌ركه‌وت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، كه ئه‌مڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، موشەکێک لەناو کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا كه‌وتووه و بەر شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر کەوتووە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئەسۆشیه‌تد پرێس لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، موشەکەکە لەناو کۆمەڵگە دیپلۆماسییەکەدا كه‌وتووه و زیانی بە شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەرەکانی باڵیۆزخانەکە گەیاندووە.
تۆڕی 964 پێشتر رایگەیاندبوو کە دوکەڵێکی زۆر لە ناو کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادەوە بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش باڵیۆزخانەکە سەبارەت بە چۆنیەتی هێرشەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.