سوپای پاسداران دەڵێت، 113 درۆنی ئیسرائیلیان تێکشکاندووە – وێنە؛ ئەرشیف
"ئەمشەو چوار درۆن تێکشکاون"
سوپای پاسداران: 113 درۆنی ئیسرائیلمان خستووەتەخوار
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا 113 درۆنی ئیسرائیلیان خستووەتەخوار کە زۆربەیان لە جۆری هێرمسـن.
ئەمشەو هەینی 13.3.2026 پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند، چوار درۆنی ئیسرائیلیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران تێکشکاندووە و خستوویاننەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە رۆژی شەممە 28.2.2026 دەستیپێکرد، 113 درۆنی ئیسرائیل لەناو خاکی ئێران خراونەتە خوارەوە کە زۆربەیان لە جۆری هێرمس بوون.