لاریجانی و چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیشی تێدایە

ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر موجتەبا خامنەیی دیاریکرد

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری پێدان لەسەر شوێنی مانەوەی موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی و چەند فەرماندەیەکی سەربازی ئێران دیاری کرد.

پڕۆگرامی فەرمیی پاداشت بۆ دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێنە و ناوی 10 سەرکردە و کەسایەتی سەربازیی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، هەر کەس زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی ئەو کەسانە و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی دیکەی سوپای پاسداران بدات بە ئەمریکا، بە 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت.

دوو کەس لەو کەسانەی وێنەکانیان دانراوە، موجتەبا خامنەیی رێبەری تازەی ئێران و عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەن.

ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر موجتەبا خامنەیی دیاریکرد

"موجتەبا خامنەیی بریندارە بەڵام سەلامەتە"

موجتەبا خامنەیی لە یەکەم وتاریدا وەکو رێبەری ئێران: گە...

موجتەبا خامنەیی لە یەکەم وتاریدا وەکو رێبەری ئێران: گەرووی هورمز دادەخەین و تۆڵە دەکەینەوە