دوو سەربازى تر بێسەروشوێنن

سێنتکۆم: لە رۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە و 4 سەرباز گیانیان لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گیانلەدەستدانی چوار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووتەمەنی لە جۆری (KC-135) لە رۆژئاوای عێراق راگەیاند.

 وردەکارییەکان:

کاتی رووداوەکە: کاژێر 9:00ـی شەوی رابردوو (پێنجشەممە) بووە.
زیانە گیانییەکان: لە کۆی 6 سەرنشین، 4یان گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای دووەکەى دیکەدا بەردەوامە.
هۆکاری کەوتنەکە: سێنتکۆم دەڵێت، بەهۆی “هێرشی دوژمنکارانە” یان “تەقەی هەڵە”ى دۆستەکانمان نەبووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
فڕۆکەی دووەم: لە رووداوەکەدا دوو فڕۆکە هەبوون، یەکیان کەوتووەتە خوارەوە و ئەوەی دیکەیان بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.
فڕۆکەی KC-135 ئەرکی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسماندا؛ ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە جموجۆڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەهۆی گرژییەکانی ئێرانەوە گەیشتووەتە ئەوپەڕی.

چوار درۆن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خرانە خوارەوە

چوار درۆن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خرانە خوارەوە