کونسوڵی ئێران لە هەولێر

“سەرجەم بنکەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکە وێران کردووە”

964+

ژووری هەواڵ

دەربارەی ئەو شەڕەی لە 28ی مانگی رابردووە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڵیان گیرساندووە، کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەڵێ، هەمووان ئەزانن کە “ئێمە” لە ناوەڕاستی رێککەوتن و گفتوگۆ بووین، بۆ چەندین جار و بە شاهیدی و ناوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان خەریکبوو دەگەشتینە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی.

هەتا، ئەو رێککەوتنەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پێشتووتری ئەمریکا ئۆباما هەیبوو ترەمپ هات و ئەوەشی تێکدا و دڕاندی، کاتێک خۆت بڕوات بە ئیمزای سەرۆکێک و دامەزراوەکانی ولاتەکەت نیە و و دەیدڕێنێت چاوەڕێ ئەوەش بکە زۆر ئاسایی بێت ئێمەش پابەند نەبین.

فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2026، لە هەولێر قسەی بۆ میدیاکان کرد، ئەو وتی، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و دۆستانی کۆماری ئیسلامی هاتن داوایان لە ئێمە کرد ئامادەبین بۆ رێککەوتن و گفتوگۆ هەڵبەتە دوای جەنگی 12 رۆژە کە هەمان رێککەوتن هەبوو.

ئەو وتی، ئێمە لە چارەنوسی دیبلۆماسی ئەوەمان بینی بە خیانەت لە رێکەوتن و دانوستانەکان رووبەرووبووینەوە، هەورەها خیانەتمان بینی لە بنەما نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی نێودەوڵەتی و دەرچوون بوو لە هێڵی سووری نێودەوڵەتی، ئەم شەڕە تەنیا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، لەسەر گفتوگۆی نێوەدەوڵەتی و دیبلۆماسیەتی نێوەدەوڵەتییە، چونکە تۆ لە ناوەراستی رێکەوتن بووی و هاتی و شەڕت هەڵگیرساند.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتەکەی، ئەسەدی وتی، بۆ ئێمەی ئێرانی گەورەترین شەڕەفە و شانزییە کە رابەر و مەولای ئێمە لە تەمەنی 87 ساڵی شەهید بىێت و هەموو تەمەنی لە خزمەت بە ئاین و وڵات خەرج کردووە و بە زمانی رۆژوو رۆشتنەوە بۆ دیداری خوای گەورە، لە هەموو شارەکانی ئێران و هەموو پارێزگاکان دەبینن کە شەوان کۆبوونەوە و گردبوونەوە هەیە هەموو ئەو خەڵکە ئامادەن بە لە پێناو ئێران و رابەری نوێ شەهید ببن بۆیە ئێمە لە لێدان و شەهید بوون ناترسین.

کونسوڵی ئێران لەبارەی پلانەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ وتی، تاوانی ئەوان ئەوەندە زۆرە کە نەک لە ئێران بەڵکو لە ئەمریکا و ناوخانەوادەی خۆیشیان دەنگی داوەتەوە، هاتوون نەک هەر سەرکردە و فەرماندەی سەربازی دەکەنە ئامانج، بەڵکو بۆردومانی قوتابخانەی منداڵان دەکەن و 168 کچی نۆ بۆ 10 ساڵی شەهید دەکەن، ئەمە کاردانەوەی نێوەدەوڵەتی تەنانەت کۆنگرێسی ئەمریکای لێکەوتووەوە.

لەبارەی کاردانەوەکانیان ئەسەدی وتی، بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەدەفی ئێمەیە، ئاشکرامان کردووە ئێمە تەنگەی هورمزمان داخست، چونکە هاوپەیمان و ئەوانەی لە ئەمریکا نزیکن سوودمەندن لێی، ئەمریکیەکانیش بۆخۆیان بە ئامانج گرتنیان دەکرد و وتیان ئێمە بە فڕۆکەکانمان پارێزگاری لە هورمز دەکەین، بە وڵاتە هاوسێکانمان دەلێین هەر شوێنێک ئەمریکی لێبێت ئەو شوێنە ئەمنیەتی پارێزراو نییە.

بە ئاماژەدان بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا وتی، هاتن و 300 کیلۆمەتر لە ئێمەوە نزیک بوونەوە، بەڵام ئێمە لێمان دان و ئێستا 1000 کیلۆمەتر لە سنووری ئاوی ئێرانەوە دوورن.

هەروەک وتی، ئێمە بە شانازییەوە ئاماری شەهیدەکانمان بڵاودەکەینەوە، ئێمە ئەمڕۆ ئاشکرای دەکەین زیاتر لە 300 نەفەر گەنجمان شەهید بوون رابەری ئێمە شەهید بوو جەندین فەرماندەی سەربازی ئێمە شەهید بوون بە شانزییەوە دەیڵێن، بەڵام ئەمریکا کوژراوەکانی دەشارێتەوە، ئیسرائیل رێگە نادات ڤیدیۆیەک بڵاوببێتەوەو ئاماری کژراوەکانیان نالێن بۆ؟ ئێوە سەداها کوژراوتان داوە پێکرا و بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەکانی وڵاتانی ئیسلامین، خەڵکتان رایکردووە، ئیسرائیل سنوورەکانی بکاتەوە دەبینێت چۆن خەڵکەکەی رادەکات، بۆچی باسی ناکەن بۆچی دەیشارنەوە،

کونسوڵی ئێران پەیامەکانی کۆتایی بۆ ئەمریکا بوو وتی، بە ئەمریکیەکان دەڵێم تۆ دەتەوێت بۆ چەندەمین جار گەلی ئێران تاقیبکەیتەوە، گەلێکی ئازا، بەرگریکار، رێکخراو، بە هیوا، موسڵمان و باوەڕدار بە شەهیدبوون، ئێوە دەتوانن رووبەرووی ئەم گەلە ببنەوە، چەند جار دەتەوێت بێت و لە ناوچەکە بە سەرشکاوی و دۆڕاوی دەگەڕێیتەوە، هەمووشیان ئێست بەدوای بەهانەیەکەوەن، کە ئەم جەنگە نەمێنێت و دەرگا بکرێتەوە و رابکەن.

ئێران ناتوانێت به‌ ئاسانی له‌ مۆندیال بكشێته‌وه

ئێران ناتوانێت به‌ ئاسانی له‌ مۆندیال بكشێته‌وه