عەلى لاریجانى
هەڕەشە دەکات
لاریجانى بۆ ترەمپ؛ کارەباى ئێران ببڕن هەموو وڵاتانى ناوچەکە تاریک دەکەین
964+
وریا فەتاح
عەلی لاریجانى، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى ئێران لە وەڵامی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە لێدانی وێستگەکانی کارەبای ئێران، هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کرد.
لاریجانی لە هەژماری تایبەتی خۆی (لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە قسەیەکی دۆناڵد ترەمپ کردووە کە وتبووی: “دەتوانم لە ماوەی یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران لەناوببەم، بەڵام ئەو کارەم نەکرد.”
لە وەڵامی ئەو قسەیەدا، عەلی لاریجانی دەڵێت: “ئەگەر هەنگاوێکی لەو شێوەیەی بنایایە، ئەوا نیو کاتژمێری نەدەخایاند کە پچڕانێکی گشتگیری کارەبا تەواوی ناوچەکەی دەگرتەوە.”
لە درێژەی پەیامەکەیدا، لاریجانی هۆشدارییەکی توند دەدات و دەڵێت: “ئەو تاریکییە دەبووە دەرفەتێکی گونجاو بۆ بەدواداچوون و راوکردنی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی کە لە ناوچەکەدا هەڵدێن.”
ئەم لێدوانەی لاریجانی لە کاتێکدایە کە ململانێ و گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە.