پێشمەرگە کەمئه‌ندامه‌كانی سەنگەر مانگرتنەکەیان هەڵوەشاندەوە
“په‌كمان كه‌وتووه و حكومه‌تیش ئێمه‌ی كردووه به مه‌خسه‌ره”
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامه‌كانی سه‌نگه‌ر بڕیار بوو له سلێمانی مانگرتن رابگه‌یه‌نن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، به‌ڵام به‌بۆنه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه مانگرتنه‌كه‌یان بۆ كاتێكی دیكه دواخست.
سۆران زاگرۆس، وته‌بێژی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.3.2026 به 964ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها خۆشمان گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئێمه له سه‌كۆی ئازادی نییه و پێویسته ده‌نگمان بگاته به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای كوردستان، بڕیارماندا مانگرتنه‌كه دوابخه‌ین.
وتیشی، “كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كێشه‌یان زۆره، بۆ نموونه موچه‌ی پێنج مانگی 800 كه‌سمان نادیاره”.
لای خۆیه‌وه هیوا شەفیق، پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام به دڵێكی پڕخه‌مه‌وه بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرین هه‌ر به‌شی داوده‌رمان ده‌كات، هه‌موومان له پێشمه‌رگایه‌تی په‌كمان كه‌وت و كه‌مئه‌ندامان بووین، ئه‌و حكومه‌ته‌یش ئێمه كردووه به مه‌خسه‌ره و هه‌ر رۆژه‌ی له بانكێك موچه‌مان پێده‌دات و ئه‌ویش دوو مانگ جارێك”.
كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كێشه‌ی گه‌وره‌یان موچه‌كه‌یانه، كه زۆرینه‌یان له مانگی 10ی ساڵی رابردووه‌وه یه‌ك موچه‌یان وه‌رگرتووه و هه‌یانه هه‌ر وه‌رینه‌گرتووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا