سلێمانی

کەوتنی درۆنێک لە قالاوە زیانی بە چەندین ماڵ گەیاندووە

964+

دیلان محەمەدجەزا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە  12.3.2026 درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە منداڵێک بریندار بوو، بەڵام زیانی بە ژمارەیەک خانووی هاوڵاتیان گەیاندووە.

کامێرای 964 چووە ماڵەکانی کۆڵانی پشتەوەی ئەو خانووەی درۆنەکەی لێ کەوتووە و هاوڵاتی شەهێن عەلی رایگەیاند، کە بەیانی زوو لەگەڵ زرمەی کەوتنی درۆنەکە خەبەریان بووەتەوە.

وتیشی، زیان بە ماڵی ئەوان و چەند ماڵێکی دیکەی گەڕەکەکە کەوتووە و منداڵەکانیشیان زۆر ترساون و تووشی شۆک بوون.

جێی ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن میدیاکان نزیکی ئەو ماڵە بکەون، کە درۆنەکەی بەسەردا کەوتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

درۆنێک لە سلێمانی کەوت و بریندار هەیە

درۆنێک لە سلێمانی کەوت و بریندار هەیە