بریندارێک هەیە

هێرشکرایە سەر کامپى ئازادى لە کۆیە

+964

دەریا ئەحمەد- کۆیە

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکى تر هێرشکرایە سەر کامپى ئازادى لە کۆیە، هێرشێکیان لە درۆن بووە و هێرشێک بە مووشەک بووە.

سەرچاوەیەکى ئەمنیى بە 964ـى وت،” ئێوارەى ئەمڕۆ لە دوو کاتى جیاوازدا دوو جار هێرشکراوەتە سەر کەمپى ئازادى لە کۆیە و بەهۆیەوە کەسێک بە سووکى بریندار بووە”.

وەک باسى دەکات، هێرشى یەکەم لە کاتژمێر 5:45 خولەک بووە و هێرشەکە بە درۆنى خۆکوژى ئەنجامدراوە، هێرشى دووەمیش لە کاتژمێر 6:00 بووە و لە رێگەى مووشەکەوە ئەنجامدراوە.

کامپی ئازادی دەکەوێتە سنوورى قەزاى کۆیە لە پارێزگاى هەولێر کە شوێنى نیشتەجێبوونى خیزانى پێشمەرگەکانى حزبى دیمکراتى کوردستانى ئێرانە، پێشتریش ئەم کامپە چەند جارێک لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومانکراوە، کاریگەرترینیان بۆردوومانى 29ـى ئەیلولى 2022 بوو کە بووە هۆى شەهیدبوونى 5 کەس و 40 برینداریشى لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو دەنگى گەورە لە کۆیە بیستران

دوو دەنگى گەورە لە کۆیە بیستران