قایمقامییەت رێکاری نوێی گرتووەتە بەر

بۆ هیچ غازفرۆشێکن بازیان نییە تا پێویستی ناو قەزا هەبێت لەدەرەوەی قەزاکە غاز بفرۆشن

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی دروستبوونی کێشەی کەمی و نەبوونی غازی ماڵان لە قەزای بازیان رێکاری جیاواز گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی تەواوی هاوڵتیان بەشە غازی خۆیان وەربگرن و یەکێک لە رێکارەکانیش ئەوەیە کە نابێت غاز لە دەرەوەی قەزاکە بفرۆشرێت.

لە دیوانی قایمقامیەت، تاردق رەشيد قایمقامی قەزای بازیان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و گازی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و یاریدەریەتی ئاسایشی قەزای بازیان و لیژنە سوتةمةنى قایمقامیەت، لەگەڵ سەرجەم کارگەکانی غازی سنوری قەزاکە کۆبوونەوە، بە مەبەستی دروستنەبوونی قەیرانی غاز لە سنورکەیاندا.

بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە، بۆ هیچ غازفرۆشێک نییە تاوەکو قەزای بازیان پێویستی بە غاز هەبێت، بچنە دەرەوەی قەزاکە و وەکیلەکانی غازیش، پێش دابەشکردنی غاز لە کۆڵانەکان، دەبێت داوای هاوکاری لە ئاسایشی قەزای بازیان بکەن.

هەر وەکیلێک غاز لە نرخی دیاریکراو کە هەشت هەزار و 500 دینارە زیاتر بفرۆشێت سزا دەدرێت و مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.

لە قەزای بازیان 13 کارگەی غاز هەن کە غاز بۆ قەزاکە و پارێزگای سلێمانی دابین دەکەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بەرهەمنەهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر حەوت کارگەیان لە کار وەستان و شەش کارگەش کار دەکەن و پێداویستی هاوڵاتیان پڕ دەکەنەوە.

قایمقامییەت ئەم ژمارە مۆبایکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ هاوڵاتیان کە لەهەر حاڵەتێکی گرانفرۆشی غازدا لەلایەن وەکیلەکانی غازەوە، ئاگادار بکرێنەوە : 07719981808