وتەبێژى کۆشکى سپى:

“خۆمان یاوەرى کەشتییە نەوتییەکانى گەرووى هورمز دەکەین”

+964
وریا فەتاح

کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، نوێترین پێشهاتەکانی شەڕی دەیەمین رۆژی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان ئاشکرا کرد و رایانگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەیان هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پەکخستنی توانای سەربازیی تاران.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانی وتەبێژی کۆشکی سپی:
بەرەوپێشچوونی گەورە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگ دژ بە ئێران بەدەستهاتووە.
سوپای ئەمریکا بە ئاراستەی تێکشکاندنی تەواوی ژێرخانی بەرهەمهێنانی موشەکیی ئێران هەنگاو دەنێت.
هێزە دەریاییەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەستدەکەن بە یاوەریکردنی تانکەرە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز بۆ پاراستنیان لە هەر هێرشێک.

لاى خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای کرد، کە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردووی شەڕەکەدا لەگەڵ ئێران، نزیکەی 140 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. پێنتاگۆن دڵنیایی دەداتەوە کە زۆرینەی هەرە زۆری بریندارەکان سووکن و زیانەکانیش گەورەنین و لەژێر کۆنترۆڵدان.

کۆشکی سپی: سەرۆک ترەمپ هێشتا دیپلۆماسی پێ لە شەڕ باشترە

کۆشکی سپی: سەرۆک ترەمپ هێشتا دیپلۆماسی پێ لە شەڕ باشترە