بۆ چوار قەزا

لە شارەزوور بەشی بەڕاد کرایەوە

964+

بڕوا مەجید – زەڕایەن

چیتر پێویست ناکات شۆفێرانی هەرچوار قەزای، سەیدسادق، پێنجوێن، دەربەندیخان و شارەزوور بچنە شارەکانی تر بۆ هەزە و بەڕادکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، وە رێگایەکی دوور ببڕن ئێستا لە شارەزوور، ئەو بەشە دانراوە.

پێشەوا شاباز، تەکنیکاری میکانیکی لە هەزەو بەڕادی شارەزوور بۆ 964 وتی، چەند مانگێکە هەزەی ئۆتۆمبێلمان لە شارەزوور داناوە بۆ کارئاسانیکردنی شۆفێران، دوو ڕۆژە بەڕادی هاتوچۆشمان بۆ هاتووە.

بە گوێرەی رێنمایی هاتوچۆ، پێویستە شۆفێر ساڵانە هەزەو بەڕادی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن، بەدانانی ئەم بەڕادە کار ئاسانیە بۆ شۆفێرانی قەزاکانی پێنجوێن، سەیدسادق، دەربەندیخان و شارەزوور، بە سەرجەم ناحیە و گوندەکانیانەوە دەتوانن بچنە ئەوێ.

پێشەوا شاباز، ئەوەشی وت، هەزەو بەڕادەکەمان بەناوی “دەروازەی هەڵەبجە”یە، بەڵام خۆی لە ناحیەی زەڕایەنی شارەزوورە و سەنتەرە بۆ هەر چوار قەزاکە، لێرە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و گەورە و ئامێری کشتوکاڵەکان دەکەین، بەڕادەکەمان لەگەڵ هاتوچۆی سێلمانی پەیوەستە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەم هەفتەیە پشکنینی بەڕادی ئۆتۆمبێل لە تاقیگەی کۆچەر ئ...

ئەم هەفتەیە پشکنینی بەڕادی ئۆتۆمبێل لە تاقیگەی کۆچەر ئەنجام دەدرێت