"کوژراو بریندار هەیە"

لە کەرکوک بۆردومانی بارەگای کەتائیبی ئیمام عەلی کرا

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

ئەمشەو لەقەزای دوبز لەسنوری شاری کەرکوک لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە دوو جار بۆردومانی بارەگایەکی حەشدی شەعبی کرا و بەهۆیەوە پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و زیاتر لە10چەکداری دیکە برینداربوون.

یەحیا حەیدەری، بەرپرسی راگەیاندنی کەتائیبی ئیمام عەلی، بە964ـی وت،” دەوربەری کاتژمێر 3ـی شەو لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراووە بۆردومانی بارەگای فەوجی یەکی لیوای40ـی کەتائیبی ئیمام عەلی کرا لەقەزای دوبز.

وتیشی، بەهۆی هێڕشەکەوە تائێستا پێنج سەربازی لیوای 40 کوژراون و زیاتر لە10سەربازیش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کراون.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە لەئێستادا رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتە بەر و هێزەئەمنیەکانی سنورەکە گەیشتونەتە شوێنەکەو لێکوڵینەوە دەستی پێکردووه.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە موسڵ بۆردومانی فڕۆکەیەک گڕی لە بارەگای لیوایەکی حەش...

لە موسڵ بۆردومانی فڕۆکەیەک گڕی لە بارەگای لیوایەکی حەشدی شەعبی بەردا