"ساروخ بە ساروخ دەرێ بالێک"

وەستا قسەخۆشەکەی هەولێر باسی موشەکەکانی ئێران دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند

وەستا قسەخۆشەکەی هەولێر باسی موشەکەکانی ئێران دەکات، بەڵام زەوق و شەوقی جارانی نەماوە و وەک خۆی دەڵێت، ئەم وەزعە خۆشی لێ تێکداوین.

وەستا فەیسەڵ دوکانێکی چاککردنەوەی کامێرای لەناو بازاڕی هەولێر هەیە و لە سۆشیال میدیاش بە قسەخۆشەکانی بەناوبانگە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “شەش مانگ پێش ئێستا برادەرێکم داوای کرد گەشتێک بکەین، وتم دانیشە کاک وەختی گەشتوگوزار و شتی وانییە، ئەوە ساروخ بەساروخ دەرێ بالێک، فەتاح دەڕوا، حوسێن دێ”.

ئاماژە بەوەش دەکات، جاران لە دوکانەکەی قسەی خۆشی زۆری بۆ هاوڵاتیان کردووە بۆ ئەوەی زەردەخەنەیەک بخاتە سەر لێویان و دڵیان خۆش بکات، بەڵام لەبەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئێستا نە ئەو و نە خەڵکیش زەوق و شەوقیان نەمایە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وەستا فەیسەڵ هەر ئامێرێک چاکبکاتەوە بازاڕی نامێنێت

وەستا فەیسەڵ هەر ئامێرێک چاکبکاتەوە بازاڕی نامێنێت