"ژنانی کرێکار ئیستغلال دەکرێن"

لە 8ـی مارسدا رێپێوان و چەند چالاکییەک لە سلێمانی بەڕێوەچوو

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە ژمارەیەک چالاکوانی بواری ژنان رێپێوانێکیان لە شاری سلێمانی رێکخست و چەند چالاکییەکیش ئەنجامدرا.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “شۆڕشی کەزی، شۆڕشی ژنە، دژ بەستەم و پشت لە مردنە” وترانەوەوە، بەهار مونزیر چالاکوانی بواری ژنان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بەدوو بڕیارنامەی تۆڕی هەشتی مارسەوە چالاکییەکانمان ئەنجامداوە کە یەکێکیان لەسەر کوشتنی ژنان و ئەوەی دیکەشیان لەسەر خراپی وەزعی ژنی کرێکار بووە”.

“ژنانی کرێکار لە هەندێک لە کۆمپانیا ئەهلییەکان ئیستغلال دەکرێن و پارەیەکی رەمزی کەمیان پێدەدرێت، ئێمە دژی ئەوەین  و بەڕاستی کاری لەسەر دەکەین”، بەهار مونزیر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 25ـی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو ئامارێکیان لەسەر ژمارەی کوشتنی ژنان بڵاوکردووەتەوە کە 53 کەس بوون و لەو کاتەوە تا ئێستا بووە بە 63 ژن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ژنان لە سلێمانی داوا دەكەن چیتر لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژ...

ژنان لە سلێمانی داوا دەكەن چیتر لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژرێن

کچان و ژنانی رۆژئاوا و کۆیە چالاکیيەکی هاوبەشیان رێکخس...

کچان و ژنانی رۆژئاوا و کۆیە چالاکیيەکی هاوبەشیان رێکخست