هێرشی درۆنەکان و رۆیشتنی شارەزایان هۆکارن
هەناردەی نەوتی عێراق دوو ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێکدا کەمکردووە
964+
فەرهاد حەسەن
کۆمپانیای کێڵگە نەوتییەکان و مۆڵەتدان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردوە، بهغدا چاوی لهوهیه رێگهدان به تێپهڕبونی كهشتییهكانی لهلایهن تارانهوه ههنارده بگهڕێندرێتهوه، روون نییە کە ئایا ئەو ژمارەیە کۆی بەرهەمهێنان له سهرانسهری وڵاتهكه دهگرێتهوه یان تهنیا ئهو بڕهیه کە بۆ هەناردەکردن لە کێڵگەکانی باشورەوە بەرهەم دەهێنرێت.
كازم عهبدولحهسهن كهریم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کێڵگە نەوتییەکان و مۆڵەتدان به رۆژنامهی (سهباح)ی راگەیاند، “بەندەرەکانی نەوتی ئێمە لە بەسرە، لەوانەش ئوم قەسر و تێرمیناڵی نەوتی بەسرە، بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن، رێژەی هەناردەکردن پەیوەستە بە بەردەستبونی تانکەرەکان، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان جێگیربووە بە بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لهكاتێكدا پێشتر سێ ملیۆن و 300 ههزار بهرمیل نهوت ههناردهكراوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد “کۆمپانیاکە توانای بارکردنی سەرجەم تەنکەرە نەوتهەڵگرەکانی بە رێژەی دیاریکراو و لە هەموو کاتێکدا هەیە، هەروەها لێدوانی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە لێخۆشبونی تانکەرەکانی عێراق و چینی لە تێپەڕین بە ئاوەکانی کەنداودا بەشدار دەبێت لە بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بەمەرجێک پێگەی ئێران سەقامگیربێت دوای راگەیاندنی داخستنی گەرووی هورمز”.
بهقسەی ئهم بهرپرسەی نەوت بێت، هێرشی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی بورجیسیا لە باشوری رۆژئاوای بەسرە شوێنەکانی سەر بە کۆمپانیاکانی مۆڵەتدان و لۆجستیکی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە کۆگاکانی یەکێک لە کۆمپانیا بیانییەکان کەوت، لەکاتێکدا دامەزراوە نەوتییەکان و کێڵگەکانی بەرهەمهێنان هیچ زیانێکی راستەوخۆیان بەرنەکەوت.
رۆیشتنی شارەزایانی نەوت لە کۆمپانیا بیانییەکانی مۆڵەتپێدانی وەک ئێنی ئیتاڵی و بی پیی بریتانیا و کۆمپانیا لۆجستیکییەکان (KBR، Baker Hughes, Schllenberger)، بۆ بارەگایەکی کاتی لە وڵاتانی کەنداو، نهبوهتههۆی راگرتنی تهواوهتی كارهكانیان لە کێڵگەکانی زوبەیر و رومایلا و ئەوانی دیکە، چونكه دەڵێت “عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نهوتی هەناردە دەکرد، سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە باشورەوە و 200 هەزاریش لە باکورەوە لە رێگەی بۆرییەوە، واتا له ئێستادا هەناردەکردن لە رێگەی باشورەوە بە ڕێژەی 60% کەمیکردووە”.