دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"42 کەشتی ئێرانمان تێکشاند"
دۆناڵد ترەمپ: سەربازی خۆمان دژی ئێران بەکاردەهێنین
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سەربازەکانیان دژی ئێران بەکاردەهێنن و تا ئێستاش 42 کەشتی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.
کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە سەربازی خۆمان دژی ئێران بەکاردەهێنین و کارێکی گەورە دەکەین، لەدەستدانی سەربازەکانیشمان لەم شەڕەدا، خزمەتێک بوو کە ئێمە پێشکەشی هەموو جیهانی دەکەین، نەک تەنها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ترەمپ ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە بە ئێرانیان گەیاندووە و وتی، “42 کەشتی ئێرانمان تێکشکاند و تۆڕی پەیوەندییەکانیان پەکی کەوتووە”.
دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر هێرشیان نەکردایەتە سەر ئێران، ئەوا ئەو وڵاتە زۆر نزیک دەبووەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاڕاستەی کاربەدەستانی ئێران کرد و رایگەیاند، بەتوندترین شێوە هێرش دەکەنە سەر ئەو وڵاتە و تا کەوتنی یەکجارەکەی بەردەوام دەبن.
ترەمپ: پشتگیری کورد دەکەین و کوڕەکەی خامنەیی قبوڵکراو نییە