ئاڕ تی بانک عمولەی سەر کارتەکانی لابرد
"دەستپێشخەرییە بۆ کاتی شەڕ"
ئاڕ تی بانک عمولەی سەر کارتەکانی لابرد
964+
شۆڕش قادری
ئاڕ تی بانک دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و ئەو پارەیەی وەک عمولە لە کاتی پارە راکێشان لە ئامێرەکانی ATM وەردەگیرا، لادەبات، هەر ئەوەش نا، هەر کەسێک ئەم مانگە لە هەر لقێکی RTB هەژماری کەسی بکاتەوە، پارەی لێ وەرناگیرێت و بەخۆڕایی کارتەکە وەردەگرێت.
بانکەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئەو عمولەیەی لەسەر پارە راکێشان هەیە لە ATMـەکانی ئێمە کاتێک کارتی بانکەکانی دیکە بەکار دەهێنرێت، لادەبرێت هەتا کۆتایی ئەم مانگە”.
روونیشیکردووەتەوە، هەرکات هاوبەشانی بانکەکانی دیکە، ئەگەر لە ATMـەکانی ئاڕ تی بانک پارە رابکێشن، هیچ عمولەیەکیان لێ ناڕوات.
ئاڕ تی بانک رایگەیاندووە، ئەو بڕیارە بە تایبەتی بۆ هاوکاریکردنی هاوبەشانی “هەژماری من”ـە لەم کاتی شەڕ و سەختییەدا کە بتوانن بە ئاسانترین شێوە دەستیان بگات بە پارەکانیان، جگە لەوەش هەر کەسێک ئەم مانگە لە هەر لقێکی RTB هەژماری کەسی بکاتەوە، بەبێبەرامبەر کارت وەرەگرێت.