"وام هەستکرد بە مندا دەتەقێتەوە"
سێ کەس بەهۆی هێرشەکەی سۆرانەوە برینداربوون
964+
ئاکام غەفور
دەنگە بەهێزەکەی سۆران کەوتەنە خوارەوەی درۆنە و سێ کەسی بریندارکردووە و نزیکەی سێ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامنێری 964، لە نزیک شوێنی تەقینەوەی درۆنەکەی سۆرانە و لە نزیکەوە شایەتحاڵێک دەدوێنێت و دەڵێت، ماڵم نزیکی ئەو ماڵەی درۆنەکەی بەرکەوتووە، بەرلە تەقینی لە حەوشە بووم و دەنگێکی یەکجار گەورە هات، بەجۆرێک هەستم کرد بەمندا دەتەقێتەوە.
بەدیاریکراوى لە نزیک ماڵى شەهیدى فەرماندە عادل مهاجیر و نزیک شوشتنگەى کاروانسەرا لە ناو ماڵێکى چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە.
پێداچوونەوە : پەری ساڵح