پارچەکانى کەوتنە خوارەوە
ئەوەی لە وەرتێ تەقییەوە درۆن بوو، زیانی نییە
+964
ئاکام غەفور – سۆران
ئەو دەنگە بەهێزەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری وەرتێ بیسترا و دوای ئەوە دوکەڵ بەرزبووەوە، دەرکەوت کەوتنەخوارەوەی درۆن بووە نەک بۆردومان.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە نێوان گوندەکانی دەرگەڵە و رەژوکەریان لە سنووری ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز، دەنگێکی بەهێز دانیشتووانی ناوچەکەی راچڵەکاند.
دانیشتوویەکی گوندی دەرگەڵە بە 964ـی وت، “دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکە، چووینە دەرەوە و بینیمان لە چۆڵەوانییەک ئاگر و دوکەڵ بەرز دەبێتەوە”.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سنووری رواندز بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە، کە هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە درۆنێک کەوتووەتەخوارەوە.
سەرچاوەکە دڵنیایی دا کە رووداوەکە “هیچ زیانێکی نەبووە” و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارچەکانی درۆنەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح