فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئیمارات و دیمەنێک لە سەنتەری شاری هەولێر _ وێنە پێگەی X
"بەبێ ڤیزا"
دەروازەی عەرعەر بۆ گەڕانەوەی گەشتیارە کوردەکانی ئیماراتە
964+
ئەحمەد مستەفا
سعودیە سنوورەکانی بەڕووی ئەو هاوڵاتیە کوردانە کردەوە کە دەیانەوێت لەرێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت.
وە دەتوانن راستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودیەو لە خالی سنوری “البطحاء” ڤیزا وەربگرن، دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عیراق و هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 5.3.2026 دەڵێ، ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیماڕاتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، دەتوانن سوود لەم دەرفەت و رێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.
دەقی راگەیەندراوەکە؛
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئیمارات گیریان خواردووە
دوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێنانەوەی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە گیریان خواردووە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ئیماڕات گیریان خواردووە.
بە سوپاسەوە شانشینی عەرەبی سعودیە سنوورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت. دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودیەو لە خالی سنوری (البطحاء) ڤیزا وەردەگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عیراق و هەرێمی کوردستان.
ئەو هاوڵاتیانەی لە ئیماڕاتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە دەتوانن سوود لەم دەرفەت و ڕێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.