"هەوڵی ئەنقەرە راگرتنی هێرشەکانە"
توركیا هۆشداری له دابه‌شكردنی ئێران ده‌دات و هەڕەشەش لە “پژاک” دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، وڵاتەکەی پشتگیری دابه‌شكردنی وڵاتانی دراوسێ ناكات و هۆشداریشی له‌دابه‌شكردنی ئێران دا.
زه‌كی ئاكتورك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌به‌ر رۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستای ئێران بریتییه له راگرتنی هێرشه‌كان له ناوچه‌كه و گه‌یشتن به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی.
وتیشی “توانیویانه رێگری له موشه‌كێكی بالستیك بكه‌ن كه له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراو له ئاسمانی عێراق و سوریادا به‌ره‌و خاكی توركیا په‌ڕیوه، له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و موشه‌كی ناتۆوه پوچه‌ڵكراوەته‌وه”.
ئەوەشی ئاشكراكرد، کە وڵاتەکەی پشتیوانی له دابه‌شبوونی وڵاتانی دراوسێ ناكات، به‌ڵكو پاڵپشتی له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان ده‌كات و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه “چالاكیی ئه‌و گروپانه كه سوته‌مه‌نی بۆ دابه‌شكاری ده‌ده‌ن، نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئارامی و سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن”.