بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم:
“ئه‌وه‌نده كاڵا و خۆراکمان هه‌یه ده‌ترسین ئێكسپایه‌ر بن”
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات خه‌ڵک هه‌ڵپه‌ی كڕینی شتی زیادیان نه‌بێ و كۆگا و گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پڕ خۆراكن و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، ترسیان هه‌یه كه‌لوپه‌له‌كان به‌سه‌ربچن.
لیژنه‌یه‌كی چاودێریی كه‌لوپه‌ل و خۆراک، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5.3.2026 له هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه سلێمانی و گه‌نجینه‌كانی خۆراكیان به‌سه‌ركرده‌وه، نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم به 964ی راگه‌یاند، “داوا ده‌كه‌م هاوڵاتیان كاڵای زیاده نه‌كڕن، چونکە کۆگاکان ئەوەندە کەلوپەلیان تێدایە، کە ترس هەیە ئێکسپایەربن”.
وتیشی، بەم زووانە بەشی دووەمی ئەمساڵی سەبەتەی خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت.
لای خۆیەوە نەوزاد غەفوور سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی بە 964ی وت، هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر نه‌مانی خۆراک نییه و زیاتر له هه‌زار كۆگا پڕ كه‌لوپه‌لن.
وتیشی، هێشتا رۆژانه خۆراک و كه‌لوپه‌ل بە بارهەڵگر دێنه كوردستان و بەردەوامە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا