پارە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تەرخان دەکات

تەندروستی سلێمانی ئامادەکاری بۆ ئەم دۆخەی ئێستا دەکات

964+

شۆڕش قادری

تەندروستی سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەم دۆخەی هاتووەتە پێش و بڕێک پارە بۆ کڕینی و پێداویستی پزیشکی تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026 د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ د.ماكوان جەمیل بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندیی هەرێم كۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیاریانداوە بڕە پارەیەکی (مانگانە) بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی تەرخان بکەن وەک ئامادەكاریی بۆ ئەم دۆخەی ئێستای ناوچەكە و هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەیانەوێت لەڕووی تەندروستییەوە هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ ئەوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان بەردەوام بێت.

تەندروستی سلێمانی تیمەکانی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادە...

تەندروستی سلێمانی تیمەکانی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە