هاتوچۆی بازرگانی وەستاوە
لە گەرووی هورمز کەشتییەک کرایە ئامانج و نقووم بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
پێگەی تەسنیمی ئێران رایگەیاند، کەشتییەک لە کاتی هەوڵی تێپەڕبوونی نایاسایی بە ناو گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانجی راستەوخۆ و لە ئێستادا بە تەواوی لە نوقمبووندایە.
تاران هۆشداری داوە کە هەر کەشتییەک یاسا سەربازییەکان پێشێل بکات چارەنووسی هەمان شت دەبێت.
ئەمە یەکەم کەشتی نییە کە دەکرێتە ئامانج، پێشتریش لە کەناراوەکانی عومان کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ناوی ئێم کی دی فیوم لە رێگەی بەلەمێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کرایە سەر و زیانی گەورەی بەرکەوتووە و کوژراوێکی لێکەوتەوە.
هێزە دەریاییەکانی ئێران لە سێیەم رۆژی جەنگەکە هێرشە کتوپڕەکانیان بۆ سەر رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان بە توندی چڕکردووەتەوە، جگە لەوەی رێگە نادات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو گەرووەدا بکرێ.
وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێس ئهم ئێوارهیه کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانی هەبوو، ئەمە پوختەی قسەکانیەتی:
– ئەم جەنگە بە پێی مەرجەکانی ترەمپ تەواو دەبێت.
-سەرۆک ترەمپ پاش 47 ساڵ سنووری بۆ یاخیبوونی ئێران دانا.
-ئەم شەڕە ئێمە دەستمان پێنەکردووە، بەڵام لەسەردەمی سەرۆک ترەمپدا تەواوی دەکەین.
-ئەم شەڕە وەک شەڕی عێراق نییە و شەڕێک نییە بێ کۆتایی.
-گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە مێژوودا ئەمجارە ئەنجامماندا.
-رژێمی ئێران چەند ساڵە هاوار دەکات مەرگ بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل، کەچی خۆیان لەسەر دەستی ئەمەریکا و ئیسرائیل مەرگیان چەشت.
-لەسەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران پێویستە خۆیان یەکلا بکەنەوە.
-ناهێڵین ئێران چەکی ئەتۆمی بەخۆوە ببینێ.
-ویستمان لەگەڵ ئێران رێک بکەوین، بەڵام ئەوان کاتیان دەکوشت.
-ئەم شەڕە بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران نەبوو، بەڵام گۆڕا.