پارچەی درۆنیان بەرکەتووە
لە هەولێر ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەکاتی خستنەخوارەوەی چەند درۆنێک لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکی هێزەکانی ئەمریکا، ئۆتۆمبێل و خانووی چەند هاوڵاتییەک لە هەولێری پایتەخت زیانیان بەرکەوت.
مەهدی سلێمان دانیشتووی گەڕەکی پیرزین بە 964ـی وت، “کونسوڵخانەی ئەمریکا نزیکە لە ئێمە، بەیانی لەگەڵ دەنگی تەقینەوەکان، راچەڵەکین و وامانزانی جامی خانووەکەمان هاتنەخوار، بەڵام خوا شکور سەیارەکەم بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەقفی سەیارەکەی و جامەکانی پارچەیان بەرکەوتووە و جگە لەوەش شوشە و جامی چەند ماڵێکیش لەو دەورووبەرە شکاون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 بەچەند درۆنێک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانە و شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر و دواتر بە سیستمی بەرگری موشەکی خرانەخوارەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری