"درۆن نەبووە و غاز تەقیوە"
لە بەحرکە غاز لە ماڵێک تەقییەوە و سێ کەس برینداربوون
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
موشەکەکانی ئێران ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە و بەهۆیەوە تەقینی غازێک لە بەحرکە کاردانەوەی لێکەوتەوە، خاوەن ماڵیش دەڵێت، درۆن نەبووە و غاز تەقیوە.
دەوربەری کاتژمێر 10ـ شەو لە گەڕەکی کۆبانێ لە بەحرکەی هەولێر، لەگەڵ دەنگی موشەکەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر غاز لە ماڵێک تەقییەوە و سێ کەسی بریندار کرد.
كامیران عزەدین خاوەن ماڵ بۆ 964وتی، بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵەکەمان سووتا و دوو منداڵ و ژنێک کە دایکی خۆمە برینداربوون و گەیاندرانە نەخۆشخانەی رۆژئاوا، ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە گوایە درۆن بووە راست نییە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح