"سێ درۆن بەسەر گوندی زێڕگوێزەڵەدا سووڕاونەتەوە"
پێشمەرگەیەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان برینداربوو
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان برینداربوو و باری تەندروستی جێگیرە.
هاوشێوەی هەولێر و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان، ئەمشەو لە سلێمانیش دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیسترا، بەپێی زانیارییەکانی 964 سێ درۆن چوونەتە ئاسمانی گوندی زڕگوێزەڵە، دووانیان لە ئاسمان تەقێنراونەتەوە و یەکێکیشیان بەر زەوی کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان بە 964ـی وت، قاچی پێشمەرگەیەکیان بە پارچەی یەکێک لە درۆنەکان برینداربووە، چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری