لە ئاسمانەوە بوو
ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له هه‌ولێر بیسترا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئاسمانی هه‌ولێر بیسترا، هێشتا دیار نییه چی بووه و كوێ كراوه‌ته ئامانج، ده‌نگه‌كان زیاتر به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌ك ده‌چێت له ئاسمانه‌وه، كه له دوو رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام هه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌نگه‌كه له سنووری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاوه بووه له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – پیرمام و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌یه.
نوێکرایەوە 8:00
له ئۆفیسی 964ه‌وه ڤیدیۆمان گرت، كه درۆن و مووشه‌ك هاتووه و هه‌ر له ئاسمانه‌وه له لایه‌ن سیستمی دژهمووشهكهوه ته‌قێندرانه‌وه، كه به ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئه‌مریكییه‌كانه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و شه‌قامی 120 مه‌تری.
هاوكات په‌یامنێری 964 له سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه، كه سیستمی به‌رگری مووشه‌ك و درۆنه‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌ته‌قێننه‌وه.