ئەم سێ رۆژە

بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین راپۆرتی دەستەی کەشناسی عێراق، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە دەگەنە 10 پلەی سیلیزی.

پێشبینییەکانی چەند رۆژی داهاتوو:

شەممە: ئاسمانی ناوچەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) هەور دەبێت و بارانێکی کەم دەبارێت. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.
یەکشەممە: شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت؛ ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت و بارانبارین بەشێوەی  مامناوەند بەردەوام دەبێت.
دووشەممە و سێشەممە: بارانی کەم و هەور دەمێنێتەوە، بەڵام لە رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە:

کەشناسی عێراق نزمترین پلەکانی گەرمای بۆ شارەکانی کوردستان و کەرکوک و موسڵى بەم شێوەیە دیاری کردووە:

شار   پلەی گەرما (C°)

دهۆک       10

سلێمانی      11

هەولێر       12

نەینەوا       14

کەرکوک    15

پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمەبارانیش دەبارێت

پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمەبارانیش دەبارێت