دیمهنێكی سیستمى كارهباى سۆلار _ وێنه: بۆ 964 نێردراوە
پەیوەندی بكەن
پێشانگای سۆلار لە لەندەن دەكرێتەوە و بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداربن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، پێشانگای نێودەوڵەتیی سۆلار Solar and Storage، لە پایتەختی بەریتانیا دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەنكارانی كورد دەتوانن بەشداریی تێدا بكەن.
بەپێی راگەیاندراوی ژوورەكە، پێشانگاكە لە رۆژانی 29-30/ 4/ 2026 بەڕێوەدەچێت.
هەروەها دەڵێن، پێشانگایەكە دەرفەتێکی بێهاوتایە بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت پەرە بە کەرتی وزەی خۆر، سیستمی پاتری، ئۆتۆمبێلی کارەبایی، سیستمی کارەبای ماڵان و کارگەکان بدەن.
ژووری بازرگانی داوا دەكات، بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن لە پێشانگاكە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن و دوایین کاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواكاری، رۆژی 53.2026 دەبێت.