لە چاکسازى هەولێر

سزادراوان لە رەمەزاندا فێری پیشە دەبن و بەرهەمەکانیان دەفرۆشن

964+
وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامن لە ئەنجامدانی خولە پیشەییەکان بۆ سزادراوان، بە ئامانجی ئامادەکردنیان بۆ ژیانی دوای تەواوبوونی ماوەی سزادان و بەهێزکردنی ئاستی ئابوورییان.

لە هۆبەی راهێنانی پیشەیی، سزادراوان فێری چەندین پیشە و هونەری جیاواز دەبن، لەوانە:
• پیشەکان: بەرگدووری، سەرتاشی، چنین و کاری دەستی.
• هونەر و زمان: میوزیک و فێربوونی زمانە بیانییەکان.
• وەرزش: تۆپی پێ، بالە، شەترەنج و تێنسی سەرمێز.

ئەم پڕۆسەیە بەشێکە لە ستراتیژی چاکسازی بۆ ئەوەی سزادراوان کاتەکانیان بە سوودبەخش بەسەر بەرن. دوای تەواوبوونی خولەکانیش، بڕوانامەی فەرمییان پێدەدرێت و دەخرێنە سەر کار تا بتوانن هاوکاریی دارایی خێزانەکانیان بکەن.

تەواوی داهاتی ئەو بەرهەمە دەستییانەی سزادراوان کە لە رۆژانی سەردانیکردن نمایش دەکرێن یان لە بازاڕەکانی دەرەوە دەفرۆشرێن، بۆ خودی سزادراوەکە دەگەڕێتەوە.

چاکسازی گەورانی هەولێر دەڵێت، مەبەستیانە سزادراوان لە رووی دەروونی و جەستەییەوە ئامادە بن و وەک تاکێکی بەهێز و خاوەن پیشە بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.

نێرگز محەمەدی بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا

نێرگز محەمەدی بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا