ئاگاداربن

شەش کامێراى گەڕۆک دادەنرێت؛ بە ئارەزووى خۆت لە رێگاى گۆمەسپان لێمەخوڕە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی شوفێران دەکات و رایدەگەیەنێت، لە رێگای نێوان کەسنەزان بۆ گۆمەسپان، کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی خێرایی جێگیر دەکرێن.

: بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆ، کامێراکان لەم شوێنانە دادەنرێن:

1.گوندی مام چۆغان

2.گوندی کانی شاوێردی

3. هەورازە نەفتە

4. بەردەباز

5. کانی کەوان

6.گۆمەسپان

راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر داوا لە سەرجەم شوفێران دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و تێپەڕنەکردنی خێرایی یاسایی، پابەندی ئەو خێراییە بن کە لەسەر رێگاکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی دووچاری سزای بژاردن (غەرامە) نەبنەوە.

چوارڕێیانی گۆمەسپان-كۆیە تەواو بوو

چوارڕێیانی گۆمەسپان-كۆیە تەواو بوو