نرخی نەوت سەربەرەوخوارە
جێگیرە
سێ رۆژە نرخی نەوت لە 71 دۆلار دایە
964+
توانا نەقی
دوای بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو ماوەی سێ رۆژە نەوت کەمێک دابەزیوە و بەڵام هەر بە رمیلێک سەروو 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخەکەی تاڕادەیەک جێگیرە و کەمتر بەرزو نزم دەکات.
ئهمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت به 71 دۆلار و 24 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.47٪ بەرزبووەتەوە ئەمە تەنیا لەچاو دوێنێدا.
ههروهها نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی تێكساس به 66 دۆلار و 07 سەنت مامهڵهی پێوه دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 0.44٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە گفتوگۆ و گرژی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها گەیشتنى كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب.