"به بڕیاری دادگا"
ئاسایشی سلێمانی بە سەدان کیلۆ ماددەی هۆشبەری لەناوبرد
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی له چالاكییه‌كدا سه‌دان كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناوبرد.
په‌یامنێری 964 بانگهێشتی چالاكییه‌كه كرابوو، دیمه‌ن و وێنه‌كانی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی تۆمار كرد.
عه‌قید كارزان شێركۆ وته‌بێژی ئاسایشی هه‌رێم – سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، ئه‌و ماددانه به بڕیاری دادگا له‌ناوده‌برێت و بڕیاری كۆتاییان وه‌رگرتووه.
وتیشی، كاره‌كه به پرۆسه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی ئه‌نجامده‌درێت، كه له 184 دۆسیه‌دا بوون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئاسایشی سلێمانی به 964ی داوه، ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناوبراون، ئه‌مانه‌ن:
كریستاڵ 410 کیلۆ و 408 گرام و 750 ملی گرام
تلیاک 35 کیلۆ و 987 گرام و 250 ملی گرام
حەشیش 29 کیلۆ و 62 گرام و 400 ملی گرام
ڕوەکی حەشیش 3 کیلۆ و 488 گرام
مەریوانا 3 کیلۆ و 340 گرام
هێرۆین 1 کیلۆ و 14 گرام و 96 ملی گرام
گەپتاگۆن 180 کیلۆ و 690 گرام دەکاتە 1,602,457 دەنکە حەب
تۆوی شادانە 32 کیلۆ و 300 گرام
ماس 85 گرام
تۆوی خەشخاش 25 گرام
تراماڵ 50,143 دەنکە حەب
حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر 314,790 دەنکە حەب
ماددەی میسادۆن 401 دەنکە حەب
ماددەی شل 4 دەبە و 2 قوت‌و ئەسید
جگەرەی حەشیش 61 جگەرە
جیوەی کالیفۆرنیۆم 104 گرام و 680 ملی گرام
دەرزی ئیمنۆ هۆرۆ 107 دەرزیجیوەی کالیفۆرنیۆم 104 گرام و 680 ملی گرام
دەرزی ئیمنۆ هۆرۆ 107 دەرزی
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا