پرۆژەیەکی شارەوانییە

بەیەک کلیک ھەر زانیاریەکت لەسەر کەلار ویست دێتە بەردەست

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شارەوانی قەزای کەلار پرۆژەیەکی نوێی راگەیاندوە، لەرێگەی سکانکردنی ژمارەیەک بارکۆد، زانیاریت لەسەر ھەر فەرمانگە و جێگایەکی کەلار بوێت پێتدەدات.

دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار بە 964ى وت،”ماوەی دوو ساڵە خەریکی ئەم پرۆژەیەین، لەرێگەی 17 بارکۆدەوە زانیاری و ناونیشانی فەرمانگە و سێکتەرە جیاوازەکانی شاری کەلار وەردەگریت”.

“پرۆژەکە دوو بەشە، بەشێکیان پێشتر رامانگەیاندبوو لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانی شەقام و شوێنە گەشتیاریەکانی کەلار ببینیت، بەشی دووەمیشیان ئەمەیە کە تازە رامانگەیاندووە”،دلێر حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە توێژینەوەیان ھەیە دەتوانن سود لە پرۆژەکە وەرگرن، بەشێوەی ئۆنلاین ھەموو داتا و زانیاریەکیان لەسەر پرۆژە و جێگاکانی کەلار دێتە بەردەست.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حاجی لەقلەقەکەی کەلار چاکبووەوە و لە بازاڕ پیاسە دەکات

حاجی لەقلەقەکەی کەلار چاکبووەوە و لە بازاڕ پیاسە دەکات