تیمەکان سەرقاڵى کارن

رێگاى هامڵتۆن بۆی نایەت؛ بەشێکی دیکەی داڕما و رێگای جێگرەوە دەکرێتەوە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە نزیک گوندی کەوەرتە شاخێک داڕما، ئێستا دەرکەوتووە بەشێکی دیکەی رێگاکەش داڕماوە و تیمەکانی سۆران خەریکی رێگای بەدیلن.

رێگای مێژوویی هامڵتۆن کە رێگا سەرەکییەکەی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە، جارێکی دیکە تووشی داڕمان بووەوە. رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە (17.2.2026) دەستیپێکردووە کاتێک لە نزیک گوندی کەوەرتە شاخێک داڕما.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمجارە راگری رێگاکە داڕماوە و بەشێک لە رێگا قیرەکەشی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ خوارەوە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی ڕێگەوبانی سۆران، بە چڕی سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی ڕێگاکە بەتەواوی پەکینەکەوێت.

تیمەکان سەرقاڵی دروستکردنی رێگایەکی جێگرەوەن لە هەمان شوێن تاوەکو هاتووچۆ نەوەستێت.

بەهۆی ئەوەی ڕێگاکە بازرگانییە و هاتوچۆی تانکەر و بارهەڵگری لەسەرە، داڕمانەکە مەترسی دروستکردووە و تیمەکان دەیانەوێت زوو چارەسەری کاتیی بۆ بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای سێ رۆژ لە داخرانی رێگای هامڵتۆن کرایەوە

دوای سێ رۆژ لە داخرانی رێگای هامڵتۆن کرایەوە